وڵاتی زامدار
لە ژێر قورســــــای نەزانـــــی گـــەورەکـانم
بە زامــــــوو،خوێـــــــنـە هەردی شــەڵاڵانم
چاو بە فرمێـــــسـکی ئاســــۆی نیــشتمانم
بە جەســــــتە لاواز،ڕووتـــــــەی کـــزوڵانم
بــێ پێــــــــڵاو دەپێـــــوم هەنـــگـاوەکانم
دەبیـــــــنمەوە شاخ و پێــــــشمـەرگــەکانم
دایــــــکانی ڕەشپــــــوشـو چاو بە گــریانم
گەرچـــی کەڕم لە دەنــــگ قاقای ئاغەکـان
ئەگـەر کوێـــرم لە ڕووت لەشـــی لاوەکـان
بەڵام پــڕم لە ئێشــــــوو دەردوو نوقــسان
بە بوونـی تەرمـــی بـێ گیــــانی ڕۆڵـەکان
کون کونە جەرگــــم لە بێـــــدەنگی زەمان
لە ژێــر هەورە ڕەشـەی بەختـــی هەژاران
ئاسایـــــە مردن،تـــۆش بزانـــــــە قـوربان
گوێچکەی کەڕوو،دەستی بـــێ دەستـەڵاتم
دەردەداروو، ڕووخــــــاوو، کشـــــوو مـاتم
بە ماندویـــــــــی و بێ ئاگــــــــای،هاوکاتم
تەنانەت بو بێ دەنــــــگی لە دایــــک هاتم
بەڵام قــــەت نابـــــەزێ ئــــــــاڵای خـەباتم
کوردستــــــانم! هەر تۆی بیـــر و ئـــــاواتم
نابــــــێ بە چوار، هـەر دانێــــــــــکه وڵاتم
فرمیسک & ساکو شجاعی
98.8.24
نظرات شما عزیزان: